وەزیری دارایی داعش لە موسڵ کوژرا
سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-6-2016 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیماناندا شاری موسڵ توانیویانە وێڕای بۆردوومانکردنی چەند بنکە و بارەگایەکی داعش، وەزیری دارایی ئەو گرووپە لە شارەکە بکەنە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی هاوپەیماناندا، ئیبراهیم محەممەد، ناسراو بە "ئیبراهیم ئەبرەش"، وەزیری دارایی داعش لە موسڵ و چەند چەکدارێکی دیکە لە سەنتەری شاری موسڵ كوژراون.
بەگوتەی سەرچاوەکە، هاوپەیمانان وێرای کوشتنی وەزیری داعش، چەند بنکە و بارەگایەکی داعشیان لە دەورووبەری موسڵ بەگومانی هەبوونی سەرکردە دیارەکانی داعش لەو ناوچانەدا و هەروەها کۆگایەکی چەک، بۆردوومان کردووە.
