نوجێفی: 12 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌موسڵ و ده‌وروبه‌ری بونیان هه‌یه
نوجێفی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی سۆمه‌رییه وتی "پێشبینی ده‌كه‌م داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له موسڵ هه‌ڵبێن و راپه‌ڕین له دژیان رووبدات".
وتیشی "ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناو شاری موسڵ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار چه‌كداره، له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ش ژماره‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه پێكه‌وه ده‌گه‌نه 12 هه‌زار چه‌كدار كه زۆربه‌یان بیانین".
شاری موسڵ-ی ناوه‌ندی پارێزگای نهینهواو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری له‌مانگی شه‌شی ساڵی 2014وه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی داعش، له‌ئێستاشدا هێزه عیراقیه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه چڕتركردووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی نوجێفی، له‌ئێستادا جموجۆڵی به‌رگری له‌ناو شاری موسڵ هه‌یه‌و خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ رۆژی ئازادكردنی.
باسی له‌وه‌شكرد، چه‌ند رۆژی داهاتوو پێشڕه‌وی گرنگ به‌خۆوه ده‌بینێت له به‌ره‌ی بیجی شه‌رگات گه‌یاره، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی مه‌خمور گه‌یاره‌و به‌ره‌ی سهل نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فراوان بۆ رزگاركردنی موسڵ، به‌شداری هێزه‌كان له‌و ئۆپهراسیۆنهو مه‌له‌فی ئیداری‌و ئه‌منی ئه‌و شاره دوای داعش بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ له‌نێوان لایه‌نه عیراقییه ناكۆكه‌كان. ئه‌وه‌ش به‌پێی راپۆرتێكی خه‌ندان كه هه‌فته‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه ناوخۆییه‌كان، كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت پێش ئازادكردنی نه‌ینه‌وا، رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی خۆجێی موسڵ له‌رووی سیاسی‌و سه‌ربازی ئه‌نجام بدرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆك وەزیرانی عیراق له‌میانه‌ی كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ کۆمەڵێک مامۆستای ئاینی شیعە و سوننە و لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاندبوو، تا کۆتایی ئەمساڵ شاری موسڵ لە لایەن هێزە عیراقیەکانەوە لە چەکدارانی داعش پاکدەکرێتەوە.
عەبادی لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوایکردووە ماموستایانی ئاینی پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان بن بۆ کۆتایی هێنان بە داعش و تیرۆر لە عیراق.
خه‌ندان-
