سه‌در داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومەتی عێراق ده‌كات
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یێندراوێكدا، رۆژی شەممە 25-5-2016 رایگەیاند "جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل و رێگه‌پێدانیان، پرسێكه ده‌بێت لەو وڵاتانەی بانگه‌شه‌ی دیمواكراتی ده‌كه‌ن په‌یڕه‌وبكرێت، به‌تایبه‌ت له عێراقی خۆشه‌ویستدا".
بە تێڕوانینی سەدر، دیموكراتی زاراوه‌یه‌كی نموونه‌ییه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به كورسی و ده‌سه‌ڵات به‌ستووەته‌وه. دەشڵێت" یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی ئه‌مریكا و منداڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئیسرائیل، كار لەسەر وەلانان و لاوازی كردنی ئەو هەنگاوە دەكەن".
ئه‌و سه‌ركرده عێراقییه له نێوه‌ڕۆكی راگهیێنراوهكهیدا، باسی حكومه‌تی به‌ریتانیا و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، كه گوێنه‌دان به‌و گه‌له هۆكاری سه‌ره‌كی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان بووه له‌و یه‌كێتییه. ده‌شڵێت "به حكومه‌تی ئێستای عێراق ده‌ڵێم ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گینا ده‌چینه نێو ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سهرۆكایهتییەكە ده‌كه‌ن".
