سەركردەكانی داعش رادەکەن

سەركردەكانی داعش رادەکەن
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە دەڵێ، لە ئێستادا سەرکردەکانی داعش وا مووسڵ چۆڵدەکەن و رادەکەنە ناوچە سنوورییەکانی سووریا.

هاشم سیتەیی، فەرماندەی پێشمەرگە لەدەوروبەری مووسڵ رایگەیاند" زانیاری دروستمان بەدەست گەیشتووە، دوای نزیکبوونەوەیهەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بۆ دەستپێكردنی هێرشی سەر شاری مووسڵ، بەرپرسانی گروپی تیرۆریستی داعش ماڵەكانیان لە شاری مووسڵ و قەزای تەلەعفەر بەرە و ناوچە سنورییەكانی سووریا دەگوازنەوە و تا ئێستا چەندین سەركردەی داعش بەو هۆیەوە ماڵەكانیان بردووتە سەر سنوور.

سیتەیی راشیگەیاند" تا وادەی رزگاركردنی مووسڵ نزیك دەبێتەوە زیاتر ترس و دڵەڕاوكێ دەكەوێتە نێو چەكدارانی داعش و پێشووتر چەند چەكدارێكیان خۆیان رادەستی هێزێ پێشمەرگە كردووە، پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی دابێ چەكدارانی داعش و خەڵكی ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی تیرۆریستی داعش، خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە بكەن.
Top