وەزیری بەرگریی و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتنە هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 25\6\2016، ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی کردەوە، خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق، بە یاوەریی سوپاسالاری عێراق و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتەکەی، گەیشتووەتە شاری هەولێر، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هەر ئەمڕۆ، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە هەولێرەوە سەردانی شارۆچکەی مەخمووری کردووە و ئەو هێزە عێراقییەی بەسەر کردووەتەوە کە لە شارۆچکەکە دان.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ، شاندەکەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسی ڕزگارکردنی شاری مووسڵ و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ بکەن.
باسنیوز
