فەرماندە سەربازییەکانى ئەمریکا : بۆ لەناوبردنی داعش، سەربازى زیاتر رەوانەی عێراق دەكەین
ئەو داوایەى فەرماندە سەربازییەکان هێشتا بە فەرمى پێشکەش بە کۆشکى سپى نەکراوە، بەڵام لەپێشوودا فەرماندە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ واشنتۆنیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەى کەپێویستیان بە سەربازى زیاتر هەیە.
جەنەڕاڵ سیان ماکفارلاند، کە فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانانە لە عێراق نیگەرانى خۆى نەشاردووەتەوە لە سنووردارکردنى ژمارەى سەربازانى ئەمریکا.
لەئێستادا ئەمریکا بەشێوەیەکى فەرمى چوارهەزار و ١٠٠ سەربازى لە عێراق جێگیرکردووە، بەڵام بەرپرسانى کۆنگرێس ڕایدەگەیەنن ئەمریکا ٩٠٠سەربازى تریشى لە عێراقە کە لە ژمارە فەرمییەکاندا ئاماژەى پێنەدراوە.
