سه‌در به‌توندى هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر عه‌بادى و به‌گه‌نده‌ڵى وه‌سف ده‌كات
كه‌سێك به‌ناوى ئه‌سیر عه‌بدولعه‌زیز، به‌نامه پرسیارێك ئاڕاسته‌ى موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ى ره‌واتى سه‌در ده‌كات و تیایدا ده‌نووسێت :" پێش چه‌ند رۆژێك عه‌بادى ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه، ئایا ئه‌مه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانیدایه".
له پرسیارى دووه‌میشدا، ده‌پرسێت :" ئایا دوورخستنه‌وه‌ى گه‌وره به‌رپرسان به بێ لێپرسینه‌وه‌كردنیان و ناچاركردنیان به‌وه‌ى بچنه به‌رده‌م دادگا، هاندان نییه بۆ ئه‌وانى دیكه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بكه‌ن".
له وه‌ڵامه‌كه‌یدا ، موقته‌دا سه‌در راى ده‌گه‌یه‌نێت :"یه‌كه‌م، ئه‌وه رێگه‌خۆشكردنه بۆ گه‌نده‌ڵیكردن، دووه‌میش گه‌نده‌ڵ ناتوانێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵ بكات".
باس‌نیوز
