سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌یشته فه‌للوجه، شاره‌كه راده‌ستی پۆلیس و هۆزه‌كان ده‌كرێت
فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی فه‌للوجه فه‌ریقی روكن عهبدولههاب ساعدی وتی، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چاككردنه‌وه‌ی فه‌للوجه و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كان دژی داعش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌لیم جبوری گه‌یشته شاره‌كه.
ساعدی وتیشی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌ڕانێكی بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان ئه‌نجام دا، پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كانی هاوڵاتیانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی فه‌للوجه كه دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو شاری فه‌للوجه پاك ده‌كرێته‌وه له داعش، راده‌ستی پۆلیسی لۆكاڵی و حكومه‌تی ئه‌نبار و چه‌كدارانی هۆزه‌كان ده‌كرێت.
ساعدی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ده‌زگای دژه تیرۆر له‌كاتی پێویستی ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ بۆ یارمه‌تیدانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
