عەبادی هەڵمەتێکی فراوانی بۆ لادانی بەرپرسانی حکوومەت دەست پێ کردووە
بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئالوگۆڕ لە چەند پۆستیکی حکوومەتدا دەکرێت و بەشێکی زۆری گۆڕانکارییەکانیش بەرپرسە گەورەکانی حکوومەتن کە لەسەر بنەمای تەوافوقی لایەنەکان داندراون.
لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رايگەیاند: “عەبادی کوردی لە حکوومەت دوورخستووەتەوە، پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکانی لەلایەن خۆیەوە دوورخراوەتەوە”. گوتیشی: "بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەکی کورد و لایەنەکان وەربگیرێت، گۆڕانکاری و ئاڵوگۆی لە حکوومەت کردووە و بەشێکیشی دەرکردوون کە ئەمەش گۆرەپانەکەی بۆ چۆڵکراوە و هیچ کەسیش نییە لێپرسینەوەی لەگەلدا بکات".
ئەوەشی خستە ڕوو: “حەیدەر عەبادی، کەوتووەتە ژێر فشاری ڕەوتی سەدرەوە و دەیەوێت بەهەر جۆرێک هەیە، ڕازییان بکات تا کابینەی حکوومەتەکەی نەڕوخێنن”.
باسنیوز
