"داوای کشانەوەی حەشدی‌شەعبی دەکەن"
سایتی عەرەبیە بڵاوی کردووەتەوە کە ژماره‌یه‌ك له شێخ و نوێنه‌ری هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار داوایان كردوه كه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی‌شه‌عبی ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن به‌هۆی تێوه‌گلانیان له پرۆسه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تائیفی دژ به هاووڵاتیانی سڤیلی ئەو پارێزگایە.
لەو بارەیەوە، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هۆزه عه‌ره‌به‌كان (سایەر به‌یاتی) ڕایگه‌یاندوه ئه‌و ڕووداوانه‌ی له پارێزگاكانی (ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین، دیاله و ده‌روربه‌ری به‌غدا) ڕوویان دا، پێشێلكاری بوون له دژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان کرد كه به هه‌زاران كه‌س مەزەندە دەکرێن، دوچاری پاكتاوی مەزهەبی و كوشتن و ئاواره‌یی هاتوون له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌شدی‌شه‌عبی.
KDP
