موقتەدا سەدر هۆزە چەكدارە سوننەكان بە داعش پێناسە دەکات

 موقتەدا سەدر هۆزە چەكدارە سوننەكان بە داعش پێناسە دەکات
نوسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدڕ لە بەیاننامەیەکدا هێرش دەکاتە سەر ئەنجوومەنی ئیسنادی سوننەکان و بە داعش پێناسەیان دەکات.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە:" لەنێو ئەوانەدا جێگەمان نابێتەوە كە دەستدرێژی دەكەنە سەر براكانیان ‌و هەڕەشەی كوشتیان لێدەكەن، ئەوانە لە داعشە تیرۆریستەكان دەچن‌و بەرگری لە داعشە گەندەڵكارەكان دەكەن".

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، چەکدارانی هۆزە سوننەکان هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کردووە، کە زۆرینەیان لایەنگری سەدرن.













K24
Top