فەرماندەی لیوای 71ی سوپای عێراق لە گوندی نەسر کوژرا
لیوا حەمادە یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور راگەیاند:"کاتژمێر 18:30 خولەکی رۆژی سێشەممە 14-9-2016 لە نێو گوندی نەسر لە رۆژئاوای مەخموور لە شەڕ و پێکدادانێکی دەستە و یەخەدا لەگەڵ چەکدارانی داعش عەمید روکن بەدر لهێبی فەرماندەی لیوای 71ی سوپای عێراقی شەهیدبوو".
بەپێی زانیارییەکان عەمید روکن بەدر لهێبی، بەهەڵە لەلایەن تانکێکی سوپای عێراقییەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، بەڵام لیوا حەمادە، ئەمە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "ئەو دەنگۆیە هەیە عەمید روکن بەدر لهێبی لە شەڕێکی دەستەویەخەدا لەگەڵ داعش لەنێو گوندی نەسر شەهید بووە".
