عێراق ره‌گه‌زنامه‌ى به‌خشییه یاریزانێكى ئه‌مریكی
به‌پێی راگه‌یندراوێكى فه‌رمى، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دانیشتنى ئاسایی خۆى به نیسابى یاسایی ته‌واوه‌و به ئاماده‌بوونى هه‌رسێ وه‌زیره كورده‌كه به‌ست.
له دانیشتنه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێبارى، وه‌زیری داریی و فریاد رهواندووزى، وه‌زیری رۆشنبیرى و جاسم محه‌ممه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، ئاماده‌بوون.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له دانیشتنه‌كه‌دا كه به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد، له‌نێو بڕیاره‌كاندا، ره‌زامه‌ندى دراوه كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبیله‌كانى به‌دیارى ببه‌خشێت به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى.
هه‌روه‌ها بڕیار درا، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌پێی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان، ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی بدرێت به یاریزانێكى ئه‌مریكی.
