کۆمەڵێک چەکداری داعش بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە هاوپەیمانان لە پاڵاوتگەی گەیارە لە باشووری مووسڵ کوژراون

 کۆمەڵێک چەکداری داعش بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە هاوپەیمانان لە پاڵاوتگەی گەیارە لە باشووری مووسڵ کوژراون
هێزە عێراقییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەلەمێک و ژمارەیەک تانکەری نەوتیی رێکخراوی توندڕەوی داعش تێک دەشکێنن.



شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە کۆمەڵێک چەکداری داعش بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە پاڵاوتگەی گەیارە لە باشووری مووسڵ کوژراون، وێڕای تێکشکاندنی ژمارەیەک تانکەری نەوتیی داعش لە پاڵاوتگەکە.



هەر بەپێی بەیاننامەکەی شانەی راگەیاندنی جەنگی، هێزی ئاسمانیی عێراقی بەلەمێکی داعشی لە ناو رووباری دیجلە لە ناوچەی شەرگاتی باکووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان کردووە، کە دوو ئۆتۆمبێلی رێکخراوەکەی هەڵگرتبوو.



بەهۆی تێکشکاندنی بەلەم و دوو ئۆتۆمبێلە سەربازـییەکەی داعش، ژمارەیەک چەکداری ئەو رێکخراوە توندڕەوە کوژراون.



چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 هێرشیان کردە سەر عێراق و دوای هەرەسهێنانی سوپای ئەو وڵاتە، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.








باسنيوز
Top