تا وەکو ڕێککەوتن نەکرێت کورد ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا
(شاخەوان عەبدوڵا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "بڕیار بوو دانیشتنێکی نائاسایی بکرێت، بەڵام نیسابە یاساییەکەی تەواو نەبوو، جارێکیانیش دیار نییە کەی دەکرێت."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ئێمە جارێکی دیکە ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا بۆ تەواوکردنی نیسابی یاسایی بۆ ئەوان و، پێمان ڕاگەیاندوونە کە جارێ ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا تا ئەوکاتەی خۆیان لەسەر کابینەی نوێ و سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕێک نەکەوتبێتن؛ کەینێ ڕێک کەوتن ئێمەیش دەگەڕێینەوە بۆ بەغدا.
