بڕیارهكهى عهبادى تهواو پێچهوانهى هەنگاوەكانی چاكسازییە
(د. بێریوان خهیلانى)،بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارەکەى عەبادى لە بارەى بەڕێوەبەرە گشتییەکان تەواو پێچەوانەى یاسایەو وە دامەزراندنى ئەو کەسانەى کە مەرجى یاساییان تیادا نییە لە شوێنیان ئەوە دەردەخات کە حکوومەت هیچ جدی نییە لە چاکسازى وەک ویتافى بۆ دەکرد لە کاتى گۆڕینى حکوومەتدا، بە دڵنیاییەوە ئەم کردارە دەبێتە هۆى نەمانى متمانەى گەلى عێراق بە حکوومەت لە لایەک و، کەمەتەرخەمى لە بوارى جێبەجێکردنى دروشمەکانى چاکسازى لەلایەکى ترەوە".
(د. بێریوان) ڕاشیگهیاند: "هەڵسانى سەرۆکوەزیران بە دەرکردنى بڕیارى هەڵوەشانەوەى دامەزراندنى بەڕێوەبەرە گشتییەکان و دامەزراندنى کەسانى تر لەم پۆستانە کە مەرجى یاسایییان تیادا نییە تەنانەت لە نێوانیاندا فەرمانبەرى گرێبەستیش هەن کە لەسەر میلاکى هەمیشەیى نین و، بەبێ دەنگدان ئەنجومەنى وەزیران دانراون وەک لە نووسراوەکەى وەزیرى دارایى هاتووە کە ئاراستەى سەرۆکوەزیرانى کردووە تیایدا گوتوویەتى فەرمانێکى ڕەتکراوە و پێچەوانەى یاسایە."
خهیلانى جەختى کردەوە:" جێبەجێکردنى دروشمەکانى چاکسازى حکوومەت بریتییە لە نەهێشتنى پێشێلکردنی یاسا و گوێڕایەڵى یاسا نەک زیادەڕەوى لە یاسا و دەسەڵاتى ئەنجومەنى وەزیران کە بە دەنگى خەڵک سەرپشک کراوە."
لە کۆتاییشدا (خهیلانى) گوتى: "پێویستە ڕێگەچارەى یەکلاکەرەوە بگیرێتە بەر بۆ ئەو بڕیارەى عەبادى و هەموو بڕیارە هاوشێوەکانى تر بەمەبەستى دووبارەنەبوونەوەى و گەڕاندنەوەى پێگە یاساییەکانى عێراق، هەروەها زیانلێکەوتووانیش سکاڵای یاسایى پێشکەش دادگاى دادوەرى و دادگاى فیدراڵ بکەن بۆ دەرکردنى بڕیارى یەکلاکەرەوە و سنوردانان بۆ دەسەلاتى سەرۆکوەزیران و نەهێشتنى دەستوەردانى لە دەسەلاتى ئەنجومەنى وەزیران.
KDP
