به‌غدا له ئاماده‌باشيدايه
سه‌رۆچاوه‌يه‌ك له پۆليسى عێراق له به‌غدا رايگه‌ياندووه، هێزه ئه‌منييه‌كان له دوێنێوه له ناو شارى به‌غدا به‌رچاوتر بڵاوه‌يان پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ى روودانى هه‌ر دۆخێكى نه‌خوازراو بن.
ئه‌مڕۆ به هه‌زاران كه‌س له لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له ناوچه‌كانى به‌غداوه روويان له گۆڕه‌پانى ته‌حرير كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆپيشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
له 24 كاتژمێرى رابردوودا لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له شاره‌كانى باشوورى عێراقدا ده‌ستيانكردووه به جموجۆڵ و خۆپيشاندان به مه‌به‌ستى داواكردنى چاكسازى و به سزا گه‌ياندنى گه‌نده‌ڵكاران.
