موقته‌دا سه‌در: خۆپیشاندان له‌ره‌مه‌زاندا عیباده‌ته
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی (الشهید الصدر)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانی موقته‌دا سه‌در پرسیاری كردووه، كه ئایا ده‌رچوون بۆ خۆپیشاندان له مانگی ره‌مه‌زان له‌پێناو داواكاری چاكسازیی‌و كۆتاییهێنان به پشكداری قێزه‌ون له‌وڵاتدا، ده‌بێته جۆرێك له جۆره‌كانی عیبادهت؟.
له‌وه‌ڵامدا موقته‌دا سه‌در وتویه‌تی"به‌ڵی .. خۆپیشاندان له‌ره‌مه‌زاندا عیباده‌ته، سوپاس بۆ ئه‌و پرسیاره".
دوێنێ سێ شه‌ممه، هاوڵاتیانو چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غدا خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌و داوای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی چاكسازییان كرد له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تداو جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پێویستی پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات كرده‌وه.
خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی عیراق سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رێكخراو داوای باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكیان ده‌كرد، دواتر ره‌وتی سه‌در چوونه پاڵ خۆپیشاندانه‌كان‌و بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌و ره‌وته سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات.
گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕه‌پانی ته‌حریره له‌به‌غدا، له 18-3-2016دا له‌درێژه‌ی نارهزاییهكانیاندا خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خێمه‌یان هه‌ڵداو دواتریش موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ پشتیوانی كردن له خۆپیشانده‌ران و فشار خستنه‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له ئه‌نجامدانی چاكسازی، له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و له ژێر خێمه‌یه‌كدا مانگرتنی ده‌ستپێكرد.
له 30 نیسانی رابردووش خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌سه‌ر ته‌لاری پهرلهمانو به‌شێك له په‌رله‌مانتاران، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌یتوانی ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ته‌واوبكات به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانیه‌وه.
