پرۆگرامی خۆراکی جیهانی پێشبینی ئاوارەبوونی 700 ھەزار کەس دەکات بەھۆی شەڕی موسڵەوە...
(پیرس) بە ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە "ئێمە خۆمان بۆ ئاوارەبوونی 700 ھەزار کەس ئامادە کردووە و پلانی باشمان داناوە، ئەگەرچی زۆر نیگەرانین لە ئاستی ئەو کاولکارییەی کە بەسەر ئەو شارە جوانە دێ کە بە درێژایی مێژوو ناوەندی زانست و فێربوون بووە."
(پیرس) لە ئێستادا لە ھەولێر دادەنیشێ و پلانی ڕێکخراوەکە جێبەجێ دەکات کە بووە بە ناوەندیی رێکخستنی کارە مرۆییەکان و فریاکەوتن؛ ئهو دەڵێ" بڕوام ھەیە زۆر باش کارەکانمان بەڕێوە دەبەین و ھاوکارییەکان دەگەیەنین."
