سیستانی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌مه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی ١٤٣٧ی هیجرییه.
نوسینگه‌ی سیستانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه توانیویانه مانگ ببینن، هه‌ربۆیه سبه‌ی ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دیوانی وه‌قفی سونی عیراق رۆژی ئه‌مڕۆی به‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان د‌یاریكردبوو، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو: به به‌ڵگه‌وه له هه‌ندێ ناوچه‌ی عیراق مانگ بینراوه، هه‌ربۆیه رۆژی دوشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی ئێران سبه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكردووه و پێشتریش ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی بینینی مانگ كه سه‌ر به نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی شۆڕشی ئێرانه به ناوی (عه‌لی ره‌زا موه‌حه‌د نه‌ژاد) رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌گه‌رێكی زۆره رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بێت.
له‌هه‌ریه‌كه له وڵاتانی سعودیه‌و مالیزیا‌و ئیمارات و ئه‌نده‌نوسیاو قه‌ته‌رو ئه‌رده‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بوو.
