رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی: عێراق هه‌شته‌مین وڵاتی جیهانه له گه‌نده‌ڵیدا و قه‌ته‌ریش باشترینه له ئاستی گه‌نده‌ڵی
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2015 تایبه‌ت به‌ئاستی شهفافیهتو گه‌نده‌ڵی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ریزبه‌ندی راپۆرته‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، عێراق به‌راورد به‌ساڵی 2014 له 2015 دا له پله‌ی شه‌شه‌مه‌وه چۆته پله‌ی هه‌شته‌م.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه وڵاتی سۆماڵ، كه وڵاتێكی عه‌ره‌بیه پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیی گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانی گرتوه، وڵاتی قه‌ته‌ریش له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا باشترینه‌و ئاستی گه‌نده‌ڵی تێیدا كه‌مترینه .
