رێگەی هەڵاتنی چەكدارانی داعش لە سەقلاوییە ئاشكرا دەكرێت
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، له راگه‌یێنراوێكیدا دەڵێت " فیرقه‌ی 14 ی سوپای عێراق له‌ڕێگه‌ی هێڵی خێراوه هێرشیان بۆ ناوه‌ندی سه‌قڵاوییه بردووه و شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانیان له‌گه‌ڵ داعش ئه‌نجامداوه".
بەگوتەی شەممەری، چه‌كدارانی داعش له‌ڕێگه‌ی فوڕاته‌وه بۆ كه‌رتی رۆژئاوا هه‌ڵاتوون. هەروەها بەهۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین بنکە و ئامێری داعش له ناوچه‌كه تێكشكێندراون.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ئاماژه به رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دەكات و دەڵێت پاڵپشتی كه‌رته‌كانی سوپا ده‌كەن و به ئاراسته‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للوجه هه‌نگاویان ناوه.
ده‌شڵێت " پاراستنی میحوه‌ری باكوور بە فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا سپێردراوە، رۆژی شەممە 4-6-2016 چوونه‌ته نێو شارۆچكه‌ی سه‌قڵاوییه و پاراستنی میحوه‌ره‌كانی دیكه له ئه‌ركی ده‌زگای دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی و هۆزه‌كانه".
رۆژی شەممە 4-6-2016 ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌قڵاوییه‌ی راگه‌یاند و ئاڵای عێراقیش له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانیدا به‌رزكرایه‌وه، هەروەها لە 22 ی مانگی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللوجە دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
