وه‌زیری به‌رگری ژماره‌ی كوژراوانی داعشی له‌ فه‌لوجه‌ ئاشكرا كرد

وه‌زیری به‌رگری ژماره‌ی كوژراوانی داعشی له‌ فه‌لوجه‌ ئاشكرا كرد
وه‌زیر به‌رگری عێراق خالید عوبه‌یدی ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی داعشی له‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی فه‌للوجه‌ ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا، چه‌ند كه‌رتێكی زریپۆش بۆ پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا ره‌وان كراون.

خالید عوبه‌یدی رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كانی كه‌رته‌كانی سه‌ربازی، ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی داعش له‌ ناو فه‌للوجه‌ و ده‌وروبه‌ری گه‌یشته‌ هه‌زار و 268 تیرۆرست.

عوبه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا وره‌یان به‌رزه‌، وتیشی، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی تازه‌ و رزگاركردنی ناوه‌چه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، چه‌ند كه‌رتێكی زریپۆش بۆ پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا نێردراون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ پێشتریش وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری فه‌للوجه‌ به‌رداوامه‌، خاو نه‌بۆته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش بۆ رزگاركردنی فه‌للوجه‌ به‌رده‌وامن.








ZNA
Top