ئاوارە فەرمانبەرەکانی کەرتی تەندروستی دەبێ بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق (فارس بریفکانی) ڕاگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای مووسڵ ئاوارەی ھەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراق بوونە و، لەوێ بە تەنسیب کار دەکەن، بەڵام وا ئێستا پێشمەرگە زۆر ناوچەی پارێزگای مووسڵیان ئازاد کردووەتەوە و، پێویستە فەرمانبەرەکان بگەڕێنەوە و، خزمەتی ناوچەکەی خۆیان بکەن."
(فارس بریفکانی) گوتیشی، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە چاوەڕێنە وەزیرە نوێیەکەی تەندروستی دەستبەکار بێت.
