پەرلەمانتارێکی کورد: عێراق هەرەس دەهێنێت
ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بودجەی گشتیی عێراق لە ساڵی 2015، 105 ترلیۆن دینار بوو و بڕی 19 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبوو، بەڵام بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی خەرجییەکانەوە، بڕی کورتھێنان گەشتووەتە نزیکەی 45 تریلیۆن دینار.
ئەحمەد حاجی رەشید پێیوایە ئەگەر عێراق رۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتیش بفرۆشێت، ناتوانێ مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و ئەگەر بارودۆخەکەش بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ”عێراق هەرەس دەهێنێت“.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە هەروەها رایگەیاند، کە شەش هەزار پرۆژەی ئابووری و خزمەتگوزاری لە عێراق بەهۆی نەبوونی پارە راگیراون، ”بۆیە ئەگەر سەرچاوەی دیکەی داھات نەدۆزرێتەوە و خەرجییەکان و گەندەڵی کەم نەکرێنەوە، عێراق روو لە داڕمان دەکات و بەرگە ناگرێت، ناشتوانێت مووچە دابین بکات“.
باسنیوز
