عەبادی پێنج پۆستی باڵا بە کەسێکی نزیکی خۆی دەدات
له نووسراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی دزه‌ى كردووه بۆ میدیاكان (به‌بێ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت پشتڕاستى كردبێته‌وه) ئه‌وه هاتووه، كه به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، بڕیاردرا عه‌بدولئه‌میر محه‌مه‌د عه‌لى حسێن، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئۆپه‌راسیۆنه نیشتمانییه‌كان رابسپێردرێت بۆ ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه پێشتر حوسێن محه‌مه‌د ئه‌سه‌دى به‌ڕێوه‌یانى ده‌برد.
پۆسته‌كان بریتین له :
یه‌كه‌م/ به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه نیشتمانییه‌كان.
دووه‌م/ جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵا بۆ هاوكارى خێزانه ئاواره‌كان.
سێیه‌م/ سه‌رۆكى بنكه‌ى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى و ده‌ستنیشانكرد.
چواره‌م/ سكرتێری خانه‌ى قه‌یرانى شارستانییه‌كان.
پێنجه‌م/ سه‌رۆكى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى فریاكه‌وتنى تیشكى.
باس‌نیوز
