سێ خۆكوژ له‌سلێمان به‌گ خۆیان ته‌قانده‌وه
ئه‌و سێ خۆكوژه كاتژمێر 11:30ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خۆیان به‌بازگه‌یه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قانده‌وه له‌ناوچه‌ی سلێمان به‌گ له‌سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی سێ خوكوژه‌وه ئه‌نجامدراوه.
وتیشی به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، ئه‌و سێ خۆكوژه جلی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیان له‌به‌ردابووه‌و به ئۆتۆمبیلێكی جۆری تاكسی، چونه‌ته بازگه‌ی سلێمان به‌گ.
محه‌مه‌د فایه‌ق باسی له‌وه‌شكرد، دواتر دوو خۆكوژیان له ئۆتۆمبیله‌كه دابه‌زیون و خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه، پاشان خۆكوژه‌كه‌ی دیكه كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا مابووه‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د فایه‌ق ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ئێستادا له‌به‌رده‌ستیاندایه، به‌هۆی كرده‌وه خۆكوژیه‌كه‌وه چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون، هه‌روه‌ها پێنجی چه‌كداری تری حه‌شد برینداربوون.
بازگه‌ی سلێمان به‌گ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی شیعه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سلێمان به‌گ، ده‌كه‌وێته نێوان زنجیره چیاكانی حه‌مرین‌و قه‌زای خورماتووه‌وه، دوای ئازادكردنی له‌ژێر ده‌ستی داعش مه‌له‌فی ئه‌منی ناوچه‌كه كه‌وته ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی.
خه‌ندان
