سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نامه‌ی جیدی له په‌رله‌مانتارانی ناڕازی پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆبكرێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی دانیشتنی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان ته‌واو بوو، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نامه‌ی جیدی له په‌رله‌مانتارانی ناڕازیه‌وه گه‌یشتووه، به پێویستی ده‌زانن هه‌موو ئه‌ندامان كۆبكرێنه‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌و ئاره‌زووه‌دا، بڕیاردرا دانیشتنی ئه‌مڕۆ بخرێته سبه‌ی.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی په‌رله‌مانتارانی ناڕازی جێگه‌ی دڵخۆشی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو، وتیشی، پێویسته په‌رله‌مان یه‌ك بگرێته‌وه و ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی خۆی له ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان راپهڕێنێـت، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ بكات و پشتیوانی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌رشه‌د سالحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند، دواخستنی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێچه‌وانه‌ی یاسایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نوێنه‌رانی توركمان له هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ئاماده نابن ئه‌گه‌ر سوێندخواردن و گۆڕینی وه‌زاره‌ته‌كانی تێدا ئه‌نجام بدرێت.
