چوارهەزار مووسڵی له‌ ترسان بەره‌و سووریا ڕایان‌کردووە

 چوارهەزار مووسڵی له‌ ترسان بەره‌و سووریا ڕایان‌کردووە
سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕایگەیاند زیاتر لە چوارهەزار کەس لە مووسڵەوە بەرە سووریا هەڵاتوونە. کۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران، (یوئێن‌ئێچ‌سی‌ئاڕ)، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاواره‌بوونی ٤٢٠٠ مووسڵیی بەرەو سووریا ڕاگه‌یاند.

یوئێن‌ئێچ‌سی‌ئاڕ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ بارودۆخی خەڵکی عێراق هەتا دێ خراپتر دەبێ ‌و، بەهۆی ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵه‌وه‌، ٤٢٠٠ که‌س به‌ره‌و سنووره‌کانی سووریا ڕایان‌کردووە؛ دیارە ڕێگای دیکەیان نییه‌ لەو‌ شه‌ڕه‌‌ ده‌رباز ببن. جێی باسه،‌ تا ئەو بەینە خەڵکی سووریا له‌ ترسی شه‌ڕ به‌ره‌و عێراق ده‌هاتن، وا ئێستا نۆرەی عێراقییەکانە.










KDP
Top