شارۆچكهی فەللوجە ئازاد کرا
فەرماندە سەربازییەکانی ئەوەیان راگەیاندووە، لە سێ قۆڵەوە توانیویانە بچنە نێو فەللوجە، سەباح نەعمان گوتەبێژ بەناوی دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگهیاند، بهره بهیانی ئهمڕۆ هێرشیان بۆ چوونە سهنتهری شارۆچكهی فەللوجە دەستپێکردووه.
گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە نێو فەللوجە دوای ئەوە دێت، کە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا رایگەیاند، لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فهللوجە دەستپێدەکەین.
شارۆچکەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار سەرەتای ساڵی 2014وە کەوتووەتە بندەستی چەکدارانی داعش و چەندین جار هێزەکانی عێراق ھەوڵیان بۆ گرتنەوەی شارۆچکەکەداوە، بەڵام ئێستا نەتوانراوە فەللوجە لە بندەستی داعش رزگار بكرێت.
k24
