سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لە ناوچەکانی شوعلە و گارمیە و شەعب ی بەغدا ڕویدا
سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕاگەیاند : سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لە ناوچەکانی شوعلە و گارمیە و شەعب ی بەغدا ڕویدا.
وتیشی "تەقینەوەی یەکەم لە ڕێگەی کەسێکی خۆکوژەوە لە بازاری شەلال لە ناوچەی شەعب ڕویدا و پاشان به تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی پلیسی تارمیه و تهقینهوهی سێهەم لە ڕیگەی تەقاندنەوەی ماتۆڕێکەوە لە ناوچەی شەعب ئەنجام درا".
مەعن ئاشکرایکرد پاسەوانانی بنکەی پۆلیسی تارمیه پێش گه یشتنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە توانیویانه شۆفێرهکەی بکوژن ، بەمەش نەیان هێشتوە بگاتە ناو بنکەکە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژهی بهوهشكرد، بههۆی تهقینهوهكانهوه چهند كهسێك كوژران و برینداربوون، بهڵام هێشتا ئامارهكه بهدروستی نازانرێت.
باسنیوز
