هێزە عێراقییەکان دەچنە نێو فەللوجە

 هێزە عێراقییەکان دەچنە نێو فەللوجە
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند، لە چەند کاژێری داهاتوو هێزەکانیان دەچنە نێو شارۆچكەی فەللوجە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "لە چەند کاژێری داهاتوو هێزەکانمان دەچنە نێو شارۆچكەی فەللوجە".

گوتیشی "هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە دەروازەکانی فەللوجەن و لە چەند کاژێری داهاتوو دەچنە نێو فەللوجە".

هاوكات پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاندووە، رێگەی خێرای فەللوجەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
Top