نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان: خه‌ڵکی فه‌للووجه له برسان ده‌مرن
چه‌ند رۆژێکه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان بۆ گرتنه‌وه‌ی فه‌للووجه له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ده‌ست پێکردووه.
به‌پێی راپۆرته‌کان نزیکه‌ی 50هه‌زار خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌م شاره گیریان خواردووه و به‌ده‌ست که‌میی خۆراک و پێداویستیی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌و ژماره که‌مه‌ی خه‌ڵکی فه‌للووجه‌ش که توانیویانه له‌م شاره رابکه‌ن، گوتوویانه، ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له کاتی راکردن کوژراون.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کرێت، داعش ژماره‌یه‌ک پیاو و مێرمنداڵی کوشتووه که ئاماده نه‌بوونه شه‌ڕیان بۆ بکه‌ن.
شاری فه‌للووجه که ده‌که‌وێته 60کیلۆمه‌تری رۆژئاوای به‌غدا، له زستانی ساڵی2014ـه‌وه له‌ده‌ست داعش دایه.
نزیکه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو، دانیشتووانه ئه‌م شاره بێ خواردن ماونه‌ته‌وه و له برسان ده‌مرن.
