خۆپیشاندان لە بەغدا کۆتاییهات
ئیبراهیم جابری، نوێنەری موقتەدا سەدر لە بەغدا رایگەیاند: "داوای کۆتاییهاتن بە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە بەغدا دەکەین".
نوێنەری موقتەدا سەدر لە بەغدا هەروەها داوای لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران کرد کە هێمنی رەوشەکە بپارێزن.
ئێوارەی رۆژی هەینی 27-5-2016 خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران وێنەی ئەو کەسانەیان بەرزکردووەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکەی هەفتەی رابردوو کوژران.
بەغدا : "هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و دوو خۆپیشاندەر بە گوللە برینداربوون، هاوکات چەندین خۆپیشاندەر بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە تووشی بوورانەوەبوون".
بەغدا : "بە فەرمانی عەبادی، هێزێک لە فەللوجە بە چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، گەڕێندراونەتەوە ناوچەی سەوز لە بەغدا بۆ رێگریکردن لە چوونی خۆپیشاندەران بۆ ئەو ناوچەیە".
