عەبادی و جبووری گەیشتنە ژووری ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا دەیەوێت پەیامێک ئاراستەی سوننەکان بکات، کە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە شەڕێکی نیشتمانییە...
ئەو سەردانەی مەیدانییەی سەرکردە باڵاکانی شیعە و سوننە دوای لێدوانی یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، بەناوی ئەوس خەفاجی دێت، کە گوتبووی فەللوجە کانگای تیرۆرە، ئەم لێدوانەشی بەتەواوەتی میدیاکانی عیراقی وروژاندووە و شەقام و پێکهاتەی سوننەی نیگەران کردووە، مەبەستی ئەو سەردانەشیان هێورکردنەوەی ئەو ململانێ تائیفیەیە کە لە شەقامی عێراق مەترسی تەشەنەسەندی لێدەکرێت...
شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ئەوەی میحوەرەکان بۆمبڕێژکراون لەکاتی هێرشبردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان دەکەونە بۆسەوە، ئەمەش وایکردووە لەو هێرشانەدا ژمارەیەک چەکداریان بکوژرێت و هاوکات پێشڕەوی هێزەکان لە 30 کیلۆمەتر زیاتر نەبووە".
روداو
