چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له‌فه‌لوجه كۆنترۆڵكرانه‌وه
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌لوجه ده‌ستیپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ قۆناغی یه‌كه‌می به كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆتایی هات.
فەریق ڕوکن عەبدولوەهاب ساعیدی فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی فەلوجه بە خەندانی ڕاگەیاند، ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی ئه‌رزاق له باشوری فه‌لوجه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گوندی ئه‌بو عه‌وده، كارگه‌ی شتایكه‌ر، گوندی عه‌باسی له رۆژهه‌ڵاتی فه‌لوجه.
وتیشی "ئێستا شه‌ڕ له ناوچه‌ی ئه‌بو شه‌جه‌له و داعش قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت و ناهێڵێت له‌شاره‌كه بڕۆن".
له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی قه‌زای فه‌لوجه سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كان و حەشدی شەعبی و هێزە عەشایرە سوننەکان به‌شدارن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان ، ئێستا دوو ژوری عه‌مه‌لیات له نزیك شاری فه‌لوجه بوونی هه‌یه، ژوری یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات‌و دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی ئه‌و ژوره‌ی كردووه. هه‌روه‌ها ژووری دووه‌م تایبه‌ته به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی‌و راوێژكاره ئیرانیه‌كان كه قاسم سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
شێخ محه‌مه‌د دخیل ئه‌لفه‌هداوی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی ئه‌لبو فه‌هد كه به‌شداره له پڕۆسه‌كه به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی فه‌لوجه ناوچه‌كانی، شه‌رقه حه‌ی سناعه حه‌ی نه‌زال كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ جسر المجسر.
به‌وته‌ی فه‌هداوی، تائێستا %35 ی سنوری فه‌لوجه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
هاوكات كه‌ناڵی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه، ناوچه‌كانی نعمێمه‌و جسری تفاحه له باشوری فه‌لوجه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.
خه‌ندان
