قه‌زای گه‌رمه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكرایه‌وه
كه‌ریم نوری، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند كه قه‌زای گه‌رمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه به‌ته‌واوی له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش سه‌ندراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، به‌به‌شداری هێزه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی هۆزه‌كان پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌یان ده‌ستپێكردووه.
جگه له‌و هێزانه‌ش، هێزه‌كانی سوپای عیراق‌و دژه تیرۆر‌و پۆلیسی فیدراڵیش به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كه‌ن كه ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "شكاندنی تیرۆر"ی لێنراوه.
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌ششی خسته‌ڕوو، كه تیرۆریستانی داعش به‌رگرییه‌كی لاوازیان كردووه و ته‌نها له‌ڕێی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هه‌ندێ به‌رگری كه‌مه‌وه، رووبه‌ڕووی هێزه عیراقییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
وتیشی كه هێزه عیراقییه‌كان زۆر له‌وه زیاتر چوونه‌ته پێشه‌وه كه‌پێشتر پلانیان بۆ دانابوو.
هاوكات، فه‌ریق عه‌بدلوه‌هاب ساعدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی فه‌لوجه به‌سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق توانیویانه قه‌زای گه‌رمه (13 كیلۆمه‌تر خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه) رزگاربكه‌ن.
ساعدی راشیگه‌یاند كه له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی گه‌رمه‌دا، ده‌یان تیرۆریستی داعش كوژراون.
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران عیراق كه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات، له‌په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، به‌م نزیكانه ئاڵای عیراق له خاكی فه‌لوجه‌دا هه‌ڵده‌كه‌ن و جگه له هه‌ڵاتن هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م چه‌كدارانی داعشدا نه‌ماوه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش، سوپای عیراق داوای له‌هاوڵاتیانی فه‌لوجه كرد له باره‌گاكانی داعش و گردبوونه‌وه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه، چونكه ده‌كرێنه ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، دوای ئه‌و بانگه‌وازه‌ش دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه ده‌ستیان كرد به چۆڵكردنی ناوچه‌كه.
