داواكاریه‌كانی كورد ده‌گه‌یه‌ننه عه‌بادی
ئه‌و بڕیاره‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، دوای كۆبونه‌وه‌یان هات له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشهممهك له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌مان كردووه كه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ به‌غدا، وه‌فدی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی رێككه‌وتووین كه سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌گه‌ر هیچ پێشهاتێكی نوێ نه‌هاته ئاراوه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی داواكارییه‌كان كورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران".
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق‌و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر، له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و قه‌یران و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق كردووه.
به‌پێی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هاوكات باسیان لهرێگهچارهكانیش كردووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر دیالۆگ‌و لێكتێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كان كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كورستانیهكان كۆبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رازییان بكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ئامانجی كاراكردنهوهو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌به‌غدا به‌خه‌ندانی راگه‌یاند كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه سه‌لیم جبووری داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردی كردووه بۆ به‌غدا.
وتیشی كه كورد دوو جۆر داواكاریی هه‌یه، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر زه‌مانه‌تی پاراستنی ژیانی پهرلهمانتارانو كاركردنی په‌رله‌مانتاران بووه، هه‌ندێك خاڵی تری مافی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت.
به‌وته‌ی موسه‌نا ئه‌مین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كه نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئاماده‌نه‌بووه، بۆیه جبوری وتویه‌تی كۆبونه‌وه بۆ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ریكدهخات له‌گه‌ڵ عه‌بادی، بۆ گه‌یاندنی داواكاریه‌كان.
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، 5ی ئه‌م مانگه بڕیاریاندا نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، تا ئه‌وكاته‌ی گره‌نتی پاراستنی ژیانیان‌و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نه‌درێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق گهمارۆدرانو هێرشیانكرایهسهر له‌كۆتایی مانگی رابردوودا.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌باره‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی بڕیاره ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، وتی "هیچ خاڵێك له‌و به‌رنامه‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ نه‌كراوه كه وه‌ك به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو و به‌شێك له‌و خاڵانه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و داوا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئاماژه به‌وه‌شكرد، كه یه‌كێكی تر له داواكارییه‌كانی وهفدهكهیان بریتیه له‌وه‌ی داوا له عه‌بادی ده‌كه‌ن ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی له خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ بكات، له‌وانه بودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه "داوای چاره‌سه‌ركردنی ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده به‌شێكی ئه‌و كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به هه‌ولێره‌وه هه‌یه، به‌ڵام داوا له عه‌بادی ده‌كه‌ین ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، چونكه چیتر ناكرێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا بێ مووچه بمێننه‌وه و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌ده‌ن، له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریهكانیشدا گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌هێڵنه‌وه.
پێشتریش، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نوسینگه‌ی سه‌لیم جبوری بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بۆ هه‌رێم له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكییه‌كان بووه‌و ئامانجی سه‌ره‌كیش رازیكردنی په‌رله‌مانتارانی كورده بۆگهڕانهوهیانو به‌شداریكردنیان له‌كۆبونه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رۆكی پهرلهمانو جێگره‌كه‌ی كورد ده‌خه‌نه به‌رده‌م دوو بژارده، ئه‌وانیش "ئه‌گه‌ر كورد نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وا به‌ره‌ی مالیكی سه‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌یه‌وێت كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجام نه‌درێن، بۆیه سه‌لیم جبوری دوو هه‌ڵبژاردن ده‌خاته به‌رده‌م كورد، یان پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه به‌غداو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكاته‌وه، یاخود وه‌كو به‌ره‌ی مالیكی ده‌بینرێن".
7ی ئه‌م مانگه‌ش، هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی رازیكردنی كورد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌لیم جبوری سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆبۆوه جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان‌و داوای لێ‌كردن په‌رله‌مانتارانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن.
رۆژی 30ی نیسانی 2016، به‌هۆی هه‌ڵكووتانه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ره‌وتی سهدڕهوه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه گه‌مارۆدران و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان بۆ به‌غدا، له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان بڕیاردرا تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه.
