"عێراق بەرەو دابەشبوون دەڕوات"

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ئوردن ڕایگەیاند عێراق ئۆقرە بە خۆیەوە نابینێت و بەرەو جیابوونەوە دەڕوات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتی (خەبەر ئۆنڵاین)ی ئێران، نەسرەتوڵا تاجیک، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە وڵاتی ئوردن ڕایگەیاند، تێکچوونی هاوکێشە سیاسییەکان و هەڵکەوتوویی جیۆپۆلتیکی عێراق و هەروەها دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەکە و دنیایش، بارودۆخی عێراق بەرەو جیابوونەوە دەبات. ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە باس لەوەش دەکات کە تێکچوونی شیرازەی حکوومەتی بەغدا ناسەقامگیری لێکەوتووەتەوە کە ئەوەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی پێکهاتەکانی عێراق بیر لە جیابوونەوە بکەنەوە.
Top