بەهۆی فشارەوە عێراق هەوڵ دەدات نەوتی کەرکووک بە ئێراندا هەناردە بکات
د.رەحیم سورخی، مامۆستایی زانکۆی سەڵاحەدین،راگەیاند: دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن و ئەوپەیوەندییە ئایدۆلۆژی و سیاسی و رێکخراوەییەی گروپە شیعەکانی عێراق لەگەڵ ئێران هەیانە و ئەو هەژموونەی ئێران لە عێراقدا هەیەتی وای کردووە کە بیەوێت سەرجەم جومگەکانی عێراق کۆنترۆڵ بکات، بۆیە ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوە عێراق لەژێر ڕکێفی خۆی بمێنێت، گوتی: "ئێران دەیەوێت لە کەرکووکەوە ئەو کارە بکات، چونکە نەک عێراق دەیەوێت بەشێکی سەرەکی کوردستانیش کە ئێستا کورد دەسەڵاتدارە لە کەرکووک بۆخۆی رابکێشێت و ئەو بەڕەیە لەژێر پێی تورکیا دەربهێنێت، بۆئەوەی ئابووری خۆی گەشەبکات، واتە دەسەڵاتی زیاتر بەسەر باشووری کوردستان بگرێت، لەو رێگایەوە بیەوێت ئەمنییەتی سنوورەکانی خۆی زیاتر بکات".
ئەوەشی خستەروو: ئێران لەم هەوڵەی دەیەوێت ئاسایشی خۆی لەرێگای دەرهاوێشتەی دەرەوە چارەسەر بکات و بەوهۆیەوە سنووری خۆی بەسەر ئازادی خوازانی وڵاتەکەی دابخات و بیەوێت بازرگانی بکاتە هۆکارێک بۆ کپکردنەوەی دەنگی شۆرش لە ئێران.
باسنیوز
