دیپلۆماتێکی ئێرانی: عێراق بەرەو دابەشبوون دەچێت

دیپلۆماتێکی ئێرانی: عێراق بەرەو دابەشبوون دەچێت
دیپلۆماتێکی باڵای ئێرانی رایدەگەیەنێت، کە عێراق ئارامیی بەخۆیەوە نابینێت و بەرەو دابەشبوون دەچێت.

نەسرەتوڵلا تاجیک، دیپلۆماتی ئێرانی و باڵیۆزی پێشووی ئەو وڵاتە لە ئوردن لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماثلەڕێکی وڵاتەکەیدا، رایگەیاندووە، کە تێکچوونی ھاوکێشە سیاسییەکان و دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بارودۆخی عێراقی ناسەقاگیر کردووە.

نەسرەتوڵڵا تاجیک پێیوایە ئەو نائارامی و کێشانەی عێراق، ئەو وڵاتە ”بەرەو دابەشبوون دەبات“ و ئەمەش بە مەترسیی بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی دادەنێت.

بەهۆی دژایەتیکردنی گەلی کورد و پێشێڵکردنی مافەکانی لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە، کە دەستووری عێراقی بۆ کورد دیاریی کردوون و کردوویەتییە مەرجی مانەوەی کورد لە سنووری عێراق، گەلی کورد و حزبە سیاسییەکانی هەوڵی جیابوونەوە لە عێراق و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەدەن.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی، بە هەموو شێوەیەک دژایەتی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکات.





باسنيوز
Top