401خێزانى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه جه‌له‌ولا
(عامر ره‌فعه‌ت ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 401 خێزانى تر‌ى شارۆچكه‌ى جه‌له‌ولا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵى خۆیان كه دانیشتووى گه‌ڕه‌كى لۆكه و مه‌عه‌سكه‌ر و ته‌لیعه و ئازادین و، به‌مه‌ش ده‌بێته 14همین كاروانه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
(عامر ره‌فعه‌ت) دەیشڵێت، "هه‌ڵبه‌ته گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه باشه و پێویسته، تا چه‌ند خه‌ڵكه‌كه ده‌توانێت بژیێت و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین كراوه، پرسێكه كه ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكرێ، چونكه جه‌له‌ولا شارێكه له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه زۆر لاوازه چ له ڕووى ئاو یاخود كاره‌باوه كه ده‌بوایه حكوومه‌تى عێراق په‌له‌ى بكردایه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى كه بارێكى زۆر خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.''
KDP
