لە عێراق فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ١٨ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش

لە عێراق فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ١٨ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە عێراق بۆردومان کرد و لەو میانەیەدا ١٨ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگەکانیان ئەنجام دا.

بەپێی بەیاننامەیەکی هێزی هاوپەیمانان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ١٨ هێرشی ئاسمانییان لە عێراق لە بەغدادی، حەویجە، فەلوجە، حەباینە، کەسک، موسڵ، گەیارە، ڕەواح، شەنگال و تەلەعفەر ئەنجام داوە، زۆرترین هێرش کە چوار هێرش بووە لە موسڵ ئەنجام دراوە.

هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەر لەو ماوەیەدا حەوت هێرشی ئاسمانییان لە سوریا لەنزیک ڕەقە، عەین عیسا و مەرعا ئەنجام داوە.

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانیشەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.









سەرچاوەكان
Top