په‌رله‌مانتارێك: پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان به‌توندترین شێوه رووبه‌رووی تێكده‌ران ببنه‌وه
عه‌بدولئیلا ناهیلی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، ده‌ستور مافی هۆپیشانده‌ری ده‌ستبه‌ركردوه له هه‌مان كاتدا ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌شی كردوه، رێز له شكۆی ده‌وڵه‌ت و ماڵ و موڵكه‌كه‌ی بگیرێت، دوێنێ هه‌ندێك ئاژاوه‌گێڕانی ناو خۆپیشانده‌ران كاری تێكده‌رانه‌ی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌تیان كرد، ئێمه ئه‌وه قه‌بول ناكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موڵكی گه‌لی عێراقه و موڵكی هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی نیییه.
نائیلی وتیشی، كاری ئاژاوه‌گێڕان ره‌ت ده‌كرێته‌وه و قه‌بول ناكرێت، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی به‌هه‌موو هێز و توانایانه‌وه رووبه‌رووی ئه‌وانه‌ی كاری تێكده‌رانه ده‌كه‌ن، ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد رووبه‌رووی پیلانگێڕانی ناو خۆپیشانده‌ران بنه‌وه كه ده‌یانه‌وێ له هه‌ندێك ناوچه رێگه بۆ داعش بكه‌نه‌وه.
دوێنێ "20 ئایار 2016" له‌به‌غدا خوپیشانده‌ران چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وز و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی، دوای چه‌ند كاتژمێرێك پاشه‌كشه‌یان كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێكاری توندیان له به‌غدا گرتبوه به‌ر و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان راگه‌یاند، به‌ڵام دواتر فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكی وه‌زیران جه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی به‌هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دا.
ZNA
