جارێکی دیکە مووچەی بەرپرسانی باڵای عێراق کەم دەکرێتەوە

جارێکی دیکە مووچەی بەرپرسانی باڵای عێراق کەم دەکرێتەوە
بەهۆی وەرگرتنی قەرزی دەرەکییەوە، حکوومەتی عێراق ناچار دەبێت مووچەی بەرپرسانی حکوومەت کەم بکاتەوەبو باجیان بخاتە سەر.

مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ پێدانی قەرزی راستەوخۆ بە بڕی 5.5 ملیار دۆلار بە عێراق، مەرجی ئەوەی هەیە، کە مووچەی بەرپرسانی دەوڵەت کەم بکرێتەوە و باج بخرێتە سەر مووچەکانیان.

بە گوتەی مەزهەر محەمەد ساڵح، بەپێی رێککەوتنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق، پێویستە 13 ترلیۆن دینار (نزیکەی 12 ملیار دۆلار) لە بودجەی عێراق کەم بکرێتەوە ”بە بێ ئەوەی دەست ببرێت بۆ بەشەخۆراکی مانگانە و مووچەی تۆڕی کۆمەلایەتی.

ەێڕای ئەو مەرجانە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەرجی ئەوەشی هەیە، کە چاودێریی دەستەی دەستپاکی‌ و دیوانی چاودێریی دارایی بکات جگە لە یەکلاییکردنەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان.

پێشتریش لە میانەی ”چاکسازییەکانی حکوومەتی عێراق“، مووچەی وەزیر و پەرلەمانتاران کەمکرایەوە.











باسنيوز
Top