عەبادی لە ترسی لایەنگرانی سەدر بە فڕۆکە خۆی دەرباز دەکات
زانا سەعید ڕۆستایی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند: موقتەدا سەدر، دەیەوێت ڕۆڵی حەسەن نەسروڵڵای، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان لە عێراق ببینێت عێراقیش بکاتە لوبنان، چونکە رەوتێکی سیاسی بیەویت کاریگەری لەسەر هەموو دەوڵەت بەجێبهێڵێت، بیەوێت بەهەرەشەو ئارەزووی خۆی گۆڕانکارییە سیاسییەکان فەرزبکات، ئێستاش بەپەنا بردنە بەر خەڵکێکی رەش و ڕوتی غەدر لێکراوی بێ بەش کە لەسەر دەمی مالیکیەوە تا عەبادی، غەدریان لێکراوە بەکاری بهێنێت بۆ مەرامی سیاسی خۆی جێگای قبوڵکردن نییە، گوتی: "پێشبینی دەکەم شەڕێکی خوێناوی لەنێوان میلیشیا شیعەکان لە عێراق سەرهەڵبدات و باردۆخەکە بەرەو ئاڵۆزبوون بڕوات".
ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە هێزەکانی، (سەرایا سەلامی) سەر بە سەدر، بەئاسانی رادەست نابن، گومان دەکرێت جارێکی دیکە سوپای عێراق نەتوانێت بچێتەوە ناوچەی سەوز بۆ خۆپیشانانی داهاتووش رەوشەکە خوێناوی دەبێت، چونکە جگە لە سەرایا سەلام خۆراسانییەکان و حەشدی شەعبیش خۆیان بۆ ناوچەی سەوز ئامادەکردووە و مەترسی پێکدادان دەبێت.
راشی گەیاند: پێ دەچێت حکوومەتی مەدەنی لە عێراق نەمێنێت و حکوومەتێکی دیکە لە بەغدا دروست بکرێت، چونکە ڕۆژی هەینی، حەیدەر عەبادی، بەفرۆکەی تایبەت ناوچەی سەوزی بەجێهێشتووە و بەئاسامانی عێراق سوراوەتەوە، چونکە خۆپیشاندەران راستەوخۆ هێرشیان بۆسەر نووسینگەی عەبادی کردبوو.
باسنیوز
