نووسینگەی عەبادی گیرا و قەدەخەكردنی هاتوچۆ لە بەغدا راگەیەندرا
تا ئێستە 3 خۆپێشاندەر بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی بەغدا گیانیان لەدەست داوە و دەیان خۆپێشاندەری تریش بریندار بوون.
حكومەتی عێراق بۆ بەرگرتن لە شەپۆڵی خۆپێشاندەران، بە تەقەكردن ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، پێش كەمێكیش سەرجەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز بەتەواوی داخران و بڕیاری دەستگیركردنی ئەوانەش درا كە گەیشتوونەتە نووسینگەی عەبادی و پەرلەمان .
پەیامنێری (سكای نیوز) ئاشكرای كرد خۆپێشاندەران لە پردی كۆماری پەڕیونەتەوە و بەرەو ناوچەی سەوز دەچن. ئێستە لە بارەگا ئەمنی و ئۆفیسە دیبلۆماسییەكان نزیك بوونەتەوە.
باسنیوز
