لەبەغدا 3 خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژراون، 25 خۆپیشاندەر و 3 رۆژنامەنووسی دیكە برینداربوونە...
دەستڕێژی گوللە و هێرشكردنە سەریان پێشی بە خۆپیشاندەران نەگرت و دواجار بەشێكیان دەروازەكانیان شكاندن و گەیشتنە نێو نووسینگەی عەبادی و نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران.
بەپێی دوایین زانیارییەكان بەهۆی هێرش و دەستڕێژی گوولەی هێزە ئەمنییەكان، 3 خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژراون، 25 خۆپیشاندەر و 3 رۆژنامەنووسی دیكە برینداربوونە.
پاشنیوەڕۆی هەینی 20-5-2016، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكردەوە، هەزاران خۆپیشاندەر لە مەیدانی تەحیر بەڕێكەوتن و دەرگای ناوچەی سەوز و پردی كۆمارییان شكاند، پاشان شەڕ و ئاڵۆزی و تەقە دروستبوو.
رووداو
