سەرایەی سەلام ئاساییشی ناوچەی سەدر دەپارێزن

سەرایەی سەلام ئاساییشی ناوچەی سەدر دەپارێزن
کەریم نووری، گوتەبێژی چەکدارانی حەشدی شەعبی رۆژی چوارشەممە 18-5-2016 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئاماژەکانی ئەمدواییەی بەغدا بەڵگەن بۆ بێتوانایی هێزە ئەمنییەکان لە پاراستنی ناوچەکان لە کردەی تیرۆریستی، کە هاووڵاتیانی سڤیل تێیدا دەکرێنە ئامانج".

نووری گوتیشی "چەکدارانی سەرایەی سەلامی سەر بە رەوتی سەدر، ئێستا ئاسایشی ناوچەی سەدر دەپارێزن، هەروەها رێکاری تووند لە ترسی روودانی خروقاتی ئەمنی نوێ لەو ناوچەیە گیراوەتەبەر".

گوتەبێژی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسیارێتی خرووقاتە ئەمنییەکانی ناوچەی سەدر لە ئەستۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدایە. راشیگەیاند"مافی دانیشتووانی ناوچەکەیە لە ترسی روودانی کردەی تیرۆریستی پارێزگاری لە ناوچەکانیان بکەن"..




رووداو
Top