تاریق هاشمی: مالکی تاوانباری شەڕە و عەبادیش دەیپارێزێت
ماڵپه‌ڕی ئیلاف چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تاریق هاشمیدا کردووە دەربارهی تۆمه‌تباركرانی به چه‌ندین تاوان له ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌ڵام پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئەنتەرپۆل) چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبەر ناوی هاشمیی له لیستی داواكراوان ده‌رهێنا.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هاشمی په‌نجه‌ی تۆمەت بۆ نووری مالكی ڕاده‌كێشێت كه به پشتیوانیی حەیدەر عه‌بادی چه‌ندین تاوان و هه‌ڵه‌ی سیاسیی کردووە. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئاماده‌بوون له بەردەم هه‌ر دادگایه‌كی عێراقیدا به مه‌رجێك دادگایه‌كی بێلایه‌ن و دادوه‌ر بێت.
له‌لایه‌كی دیکەوە نیگه‌رانیی خۆی له سه‌ركرده‌كانی عێراق دووپات کردەوە كه بێدەنگ بوون لەو تۆمەتە ناڕەوایانەی خرانە پاڵی. لەو بارەیەوە تاریق هاشمی دەڵێت "نووری مالكی داوای له‌سه‌ر تۆمار كردم، به‌ڵام من پرۆسه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بینم به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ڕووی دا ده‌چێته خانەی ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی كه ئامانج لێی عه‌ره‌بی سوننه‌یه".
KDP
